هینری کیسنجەر:جەنگی جیهانی سێیەم لە دەرگای داوە

خواكوڕك
 
هینری کیسنجەر وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا و یەک لە سیاسەت داڕێژەرانی ئێستای ئەمریکا ڕوانگەو دنیا بینی خۆی تایبەت بە دۆخی ئێستای جیهان و ئارێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ڕوو پێی وایە جەنگی جیهانی سێیەم لە دەرگای داوە.
 
هەر لەو پێشبینیانەدا ئاماژەی بە داگیرکردنی ۷ وڵاتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە لە لایەن ئەمریکاوە کە خاوەنی سەرچاوەی زۆری وزەن.
 
تایبەت بە براوەی جەنگەکه کیسنجەر بێ شک دەڵێت براوەیی جەنگەکە ئەمریکاو ئیسرائیلن و پێویستە ئیسرائیل سود لەو جەنگە وەربگرێت بۆ کوشتنی ڕێژەیەکی زۆر لە عەرەب و کۆنتڕۆڵکردنی نیوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
 
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا بە تەواوی بڕواوە باس لە کەوتن و کۆتایی ئێران و ڕووسیا دەکات و پێی وایە ئێران دەرفەتەکانی لەدەست داوە.
Back to top button