جوڵەی هێزەکانی یەکێتی مەترسی پێکدادانی لێ دەکرێت

خواكوڕك
 
چەند ڕۆژێکە جموجۆڵ بەهێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکرێت ، ئەوەش پەیوەندی بەکێشە نێوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەیە کە بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات .
هۆکاری جموجۆڵەکان بەهێزی سەربازی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی کێشەکان لە قەزای چەمچەماڵ ، ئەوەش دوای ئەوە هات کە هێزێکی دژەتیرۆری سەر بەیەكێتی چوونە سەر قایمقامیەتی چەمچەماڵ ومەڵبەندی حیزبەكەیان‌و چەند سەعاتێك مانەوە.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لەڕووداوەکە بە خواکوڕکی ڕاگەیاند ” جوڵەكردنی ئەو هێزانە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی زیاتر ئاڵۆزكردووەو ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت پێكدادان لەنێوان هەردوولا دروستبكات، كە ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر ناوچەكە.
Back to top button