بارزانی چی بە بەریتانیەكان دەلێت لەبارەی ریفراندۆمەوە

خواكوڕك 

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیاندراوێكدا رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەمیانی پێشوازی كردن لە لە فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق، رایگەیاند”ویستی گەلی كوردستان ئەوەیە كە دەستكەوتەكانی لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بەدەست بهێنێت و دەیەوێ باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

هەر لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوتە روو” لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان و پەیوەست بەم باسەوە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ مافی نەتەوە و گەلانە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان، بەڵام، لەوباوەڕەدایە كاتێكی باش نیە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

هەر لەبارەی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە ویستی گەلی كوردستان ئەوەیە كە دەستكەوتەكانی لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بەدەست بهێنێت و دەیەوێ باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بووە

Back to top button