بارزانی بەتووندی ئیدانەی دەستبەسەركردنی سەرۆكی ئەنەكەسێ دەكات لەرۆژئاوای كوردستان

خواكوڕك

 
ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە كە بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردلە سورایا كردووە، لەدیدارەكەدا بارزانی ئیدانەی دەستگیر كردنی ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنەكەسێ كردووە، ئەو كارەی هێزەكانی پەیەدە لەدژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ئەنجامیان داوە و بە كارێكی دژی دیموكراسی فرەلایەنی و خنكاندنی ئازادی وەسف كرد و بە توندی ئیدانەی كرد.
 
لەهەواڵەكەدا كە ئەمرۆ بڵاو كراوەتەوە، لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا باسی لە بارودۆخی سیاسیی سووریا كرد و هەروەها ڕۆشنایی خستەسەر ڕووداوی دەستبەسەركردنی خۆی لە لایەن هێزەكانی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان و باسیشی لە ناڕەزایەتیی و خۆپێشاندانی خەڵكی ڕۆژئاوا كرد لەدژی دەستگیركردنی لە لایەن دەستەڵادارانی ڕۆژئاوای كوردستان.
 
هەر لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی ناڕەزایی خۆی نیشاندا بەرانبەر ئەو كارەی هێزەكانی پەیەدە لەدژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ئەنجامیان داوە و بە كارێكی دژی دیموكراسی فرەلایەنی و خنكاندنی ئازادی وەسف كرد و بە توندی ئیدانەی كرد.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە ڕێگەگرتن لە ئازادیی سیاسی و دەستگیركردنی كەسایەتە سیاسییەكان لە لایەن پەیەدەوە داهێنانی نەریتێكی ناشرین و ناشارستانییە و دژی بنەماكانی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە و پێویستە ڕێگەی لێ بگیرێت و كۆتایی پێ بهێنرێت.
 
Back to top button