مالیكی داوا لە بەشێكی بەرپرسانی یەكێتی دەكات سەردانی بەغدا بكەن.. بەپەلە
خواكوڕك
پاش بڕیاری دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم لەلایان هێز و لایانە سیاسیەكانی باشوری كوردستان، چەند بەرپرسێكی یەكێتی سەردانی مالكی دەكەن، تاوەكو ئێستا ناوەرۆكی سەردانەكانیشیان ئاشكرا نەبووە”.
پێشتر لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دژە تیرۆری یەكێتی لە سەردانێكی دا بۆ بەغدا چەند وێنەیەكی بڵاو كردەوە، لەسەری نووسی بوو، ئەمرۆ لە بەغدا سەردانی “د.نوری مالیكی”یان كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە، هەر باش ئەو سەردانەی لاهور تاڵەبانی عادل موراد،ئاسۆ فەرەیدوون سەردانی مالیكیان كردووە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای سێبەری یەكێتی، سەردانەكەی ئەو بەرپرسانە لەچوارچێوەی بریاری دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆمە كە لەلایان نوری مالیكی داوا كراون بۆ روونكردنەوە لەسەر ئەو بریارە”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە مالیكی كەوتۆتە خۆی ئەو كەسانە بانگێشت دەكات، كە لەماوەی رابردوو پاڵپشتی كردوون لەناو یەكێتی، بۆ دژایەتی كردنی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆی كوردستان، مالیكی كەوتۆتە جوڵە بۆ ئەوەی فەشەڵ بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان بهێنێت”.