جگە لەوەی هەواڵەكە درۆیە دەركەوت لەژووری بەرەنگاربوونەوەی فارسزمان فۆتۆشۆپ كراوە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەمڕۆ لە چەندین میدیایی گوماناوی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، رۆژنامەیەك بەناوی رۆژنانەی النهار عەرەبی گوایە بڵاوی كردۆتەوە كە بارزانی سوندی بۆ عەبادی خواردووە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان نیە بەڵكو بۆ دەمكوت كردنی هەندێك هێزی سیاسیە، پاش ئەوەی ئەم هەواڵە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و چەند ماڵپەرێك كە لە ماڵپەری ستاندارد بڵاو كراوەتەوە وەریان گرتووە و بڵاویان كردۆتەوە، دەركەوتووە، كە ئەو رۆژنامەیە بەهیچ شێوەیەك ئەو هەواڵەی تێدا بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵكو فۆتۆشۆپ كراوە، لە فۆنتی فۆتۆشۆپەكەشدا، كەسێك هەواڵەكەی نووسیوەتەوە، كە شێوەزاری نووسینەكە، بە فۆنتی فارسی نووسراوە، ئەو كەسەشی كە هەواڵەكەی نووسیوە، عەربی نەزانیوە، شارەزایی لەزمانی عەرەبی نەبووە”.

ئەم وێنە فۆتۆشۆپە كە لە لایان مەسعود عەبدولخالق و ستاندار بڵاو كراوەتەوە، لەوێوە بۆ میدیاكانی تر وەرگیراوە، دەركەوتووە، كە ئەم وێنە فۆتۆشۆپە لەلایان كەسێكەوە كراوە فارس زمان بووە، شارەزایی لەزمانی عەرەبی نەبووە، لەو بارەیەوە، مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆر لەزمانی عەرەبی”محەمەد عەلى” دەلێـ” هەواڵەکە بە فۆتۆشۆپ دروستکراوەو فونتەکەشی بەفارسی نوسراوە، واتا فۆنتەکەی عەرەبی نیەو ئەوەشی مانشێتەکەی بۆ ئەو هەواڵە نووسیوە عەرەبی زمان نەبووە، نەیزانیوە عەرەبی بنوسێت، بۆنموونە، لەناوەڕۆکی مانشیتەکەدا وەهانوسراوە العبادی للنهار : أقسم برزانی لی بان الاستفاتاء مجرد ورقە للضخط على خصومه” جارێ عەبادی بە عەربی وەها دەنوسرێ العبادي واتا (ی) لەعەرەبیدا دوو نوقتەى لە ژێرەوەیەو(لی)ش هەروەها، بارزانيش لەعەرەبی دەنوسرێت البرزاني، ئەگەر ورد ببیتەوە هەر نەخوێندەوارێکی عەرەبی ئەو مانشێتەی نووسی بێت، الاستفتاء وەها نانوسێت، دەنووسێ(الأستفتاء) واتا هەمزەی سەر ئەلفەکە دادەنێت، چ جای ئەوەی ڕۆژنامەیەکی عەرەبی  بەناوبانگ هەرگیز هەڵەیەکی وەهای لەمانشێتی سەرەکی ڕۆژنامەکەی بەسەر تێپەڕنابێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەو وێنەیە فۆتۆشۆپكراوەی رۆژنامەكە لەلایان مەسعود عەبدولخاڵق بڵاو كراوەتەوە، لە مالپەری گوماناویەكەی، وێنەكەش لە لایان ژووری بەرەنگار بوونەوەی كوردستان، كەناوەندەكەی لە بەغدایە، دروست كراوە، ئەو كەسەی كە دروستیشی كردووە، فارس زمان بووە، شارەزایەی لە زمانی عەرەبی نەبووە”.

 

چوار ژمارەی رۆژنامەكە
Back to top button