ئەندام پەرلەمانێكی عێراق: گۆڕان بۆ هەڵمەتی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆ پارەی لە بەغدا وەرگرتووە
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق نهێنیەك ئاشكرا دەكات و دەلێت هەندێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، پارەیان بۆ دژایەتی ریفراندۆم و هەڵمەتی دژایەتی ریفراندۆم وەرگرتووە، دەلێت، پارەكەشیان بۆ ئەوە وەرگرتووە بۆ ئەوەی هەڵمەتی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانی پێ بكەن”.
شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، دەلێت هەندێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان، پارهیان لهبهغدا وهرگرتووه بۆئهوهی لهدژی پڕۆسهی ریفراندۆم بهكاریبهێنن، بۆیه لهئێستاوه تاوهكو وادهی ریفراندۆم، ههر قسهیهك بكهن، لهلایهن نهیارهكانی كوردهوه بۆیان دێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەئێستادا هەڵسوراوانی گۆڕان لە دەڤەری سلێمانی دەستیان كردووە بەهەڵمەتی دژایەتی ریفراندۆمی كوردستان، لەرێگای واژوو كۆكردنەوە، كەمپینی جیاواز و هەڵمەتی میدیایی، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر پارتی و یەكێتی پێشنیارێكی نوێیان خستە بەردەم، گۆڕان بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان بەڵام هەر زوو گۆڕان رەدی كردەوە”.