كۆشنێر: 50 ساڵە چاوەڕێی ئەو رۆژەم كورد سەربەخۆیی رابگەیەنێ

خواكوڕك
دوای دیاری كردنی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی لەسەر ئاستی ناو خۆو دەرەوەی كوردستان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا لە نێوانیشیدا دۆستانی كورد دلخۆشی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی هەرێم دەردبڕن, وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا و سیاسەتمەداری ناوداری جیهان كە بە دۆستی كورد ناسراوە، پێی وایە ئێستە كاتیەتی كورد سەربەخۆیی رابگەیەنێ، هەروەها كاتی ئەوەش هاتووە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە بكێشرێتەوە و كوردیش رۆڵی سەرەكی تێدا هەبێت.
بێرنارد كۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئێس ئێس)ی فەڕەنسی لەبارەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەڵێ “50 ساڵە چاوەڕێی ئەو رۆژە دەكەم كورد بگاتە سەربەخۆیی خۆی. كوردەكان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموكراتی خەباتی زۆریان كردووە، سەربەخۆییش باشترین رێگایە و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتگیری لێ بكات و ئەو پڕۆسەیە بەوێدا تێپەڕێ”.
دەشڵێ “ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەهانەی ئەوەی یاساكان رێگە نادەن، بۆیە پشتگیری لە كورد ناكەن بۆ سەربەخۆیی، ئەوە پێویستە یاساكان بگۆڕن، چونكە هەڵەی تێدایە”.
گوتیشی “هەر هیچ نەبێت با لەهاووڵاتیانی كورد بپرسن چیتان دەوێت و پاشان رێز لەو ئیرادەیە بگرن. نەك رەتی بكەنەوە و دژایەتی بكەن”.

Back to top button