حكوومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی خۆی لە توركیا دەكاتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا خوێندنەوەی جیاواز بۆ هەڵوێستەكانی توركیا دەكرێت بەرامبەر هەرێمی كوردستان بە تایبەت دوای ئەوەلا بڕیاری سازدانی ریفراندۆمی ئاگەیاند, بەر پرسێكی باڵای پارتی رایدەگەیەنێت پێچەوانەی هەموو ئەو تێگەیشتنانە بەم نزیكانە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە توركیا دەكرێتەوە.
وشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان, رایگەیاند بە كردنەوەی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە توركیا پەیوەندییه سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بەرەوه پێشتر دەروات.

سیوەیلی راشیگەیاند كردنەوەی نوێنەرایەتی حكوومەت لەم دۆخەی ئێستا كە كورد خەریكی ئەنجامدانی ریفراندۆمە، وەڵامێكە بۆ هەموو كەسانەی پێیانوایە وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ریفراندۆمی كوردستاندا نین.

Back to top button