سوتاندنی كادیرانی پارتی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە نەك كورسی سەرۆك
رێكان سەباح
نزیكەی دوو ساڵە بانگەشە ئەوە دەكەن گوایە پەرلەمان، بەهۆی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان” پەكی كەوتووە، ئەم درۆیە، تاوەكو ئێرە درێژەی كێشاوە، بەردەوامیش بەم قەوانە خەڵك پەمپ دەدەن، بەڵام ئایا كەسێك پرسی ئەگەر بەهۆی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم بێت، بۆچی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم لە كاتی خوێنەوەی دووەمی شكەستی هێناو، رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو نەبوو، كەوایە لەكوێ پەرلەمان پەكی كەوت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە دەبێت هەموو كەسێك لەخۆی بكات، وێنەكانی رابردوو بیری خۆی بهێنێتەوە، ئاخر چیتر ناكرێت باوەر بەوە بهێنن كە خەڵك گەمژەیە، پەرلەمان لەوكاتە پەكی كەوت، كاتێك گۆڕان كادیری پارتی لەناو بارەگاكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی سوتاند، هاواری كادیرانی پارتی عەرشی دونیای هەژاند، ناكرێت تاوەكو ئێستا تۆ پێت وابێت پەرلەمان لەبەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەكی كەوتووە!! چونكە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم شكەستی هێناوە رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی تەواو نەكرد، چۆن پارتی دەچێتە ناو هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنێك كە سەرۆكایەتی لە یوسف بستێنێتەوە، كاتێك خۆی شكەستی هێنا بێت، ئەوەی دەبێت ئەم حەقیقەتە سادەیە بزانێت هەموو ئەو كەسانەن كە پێیان وایە خەڵك گەمژیە، بەردەوامن لەسەر ئەو قەوانە، یوسف محەمەد بە دەنگی یەكێتی نەبۆتە سەرۆكی پەرلەمان، رێژەی یاسایی بوون بە سەرۆكی پەلەرمانی یوسف محەمەد بەدەنگی 38 كورسی پارتی هات، كە لەچوارچێوەی رێكەوتنێك كە لەنێوان پارتی و گۆڕان كە پێناسەی چوارساڵی ئارامی پێ بەخشراوە هاتووە”.
گۆڕان كاتێك هەموو دروشمەكانی خۆی سوتاند و پەلاماری پارتی دا لەو دەڤەرە بە سوتاندنی كادیری و بارەگاكانی پارتی دا، هەوڵی دا پێكەوەژیانی سیاسی و ئازادی سیاسی كۆتایی پێ بێنێت، لەوێشەوە، متمانەی سیاسی كە لەئاستێكی بەرزی دابوو لەنێوان لایانەكان، بە گەرانەوەی دەستوور بە ناونیشانی سازان، بەسەریەكی دادا، هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بوو، هیچ بەهایەكی سیاسی لەنێوان لایانەكاندا نەمێنێتەوە، ئێستا دێت باسی مۆنۆپۆڵی دەسەڵات دەكات و ئاراستەی بەرەی سلێمانی دەكات كەگوایە، پارتی بەرەو مۆنۆپۆڵی دەسەڵان دەروات، بێ ئەوەی بپرسێت كێ بوو، متمانەی بەرزی سیاسی لایانەكانی وردوخاش كرد؟ كێ بوو، رێكەوتنێكی لەدووساڵدا بەپێناسەی چوار ساڵی ئارامی بەسوتاندنی كادیر و بارەگای پارتی سوتاند؟ كێ بوو، هەوڵی دا پێكەوە ژیانی سیاسی لەناو ببات؟ و ئازادی سیاسی لەكوردستاندا بەرەو نەمان ببات؟ كێ یە، هەموو بەهایەكی تێپەراند، خاڵە هاوبەشەكانیشی بەرەو وێرانی برد، لە سەروەری نەتەوەی و هەتا چارەنووسی گەلی كوردستانیشی خستۆتە قومارەوە؟ كە ئێستا هەوڵی بۆ دەدات.