یەكێتی بەتووندی وەڵامی عەبدولرەزاق شەریف دەداتەوە

خواكوڕك

لەئۆرگانی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا گوتارێك لەژێر ناوی (عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف سه‌رچیغ چووه‌! ‌‌) دا نووسراوە، نووسەرۆ ئاماژە بە دیمانەی عەبدولرەزاق شەریف بەرپرسی میدیای گۆڕان، داوە، كە لەو بەرنامەیەدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە، كە ئەوانەی بەشداری كۆبوونەوەی پیرمام بوون لە 7ی 6ی 2017 و بریاری ریفراندۆمیان دا، لەناو یەكێتی دەردەكرێت و شەرعیەتیان نیە، نووسەر دەنووسێت”هه‌ر پاش چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بۆخۆی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (كه‌ی ئێن ئێن) دا بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت:»بۆچوونه‌كه‌ زانیاری خۆمه‌، رای خۆمه‌ له‌سه‌ر وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و بۆ چوونه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و میدیاكه‌شییه‌وه‌ نییه‌.»

نووسەرەی بابەتەكە دەشلێـ” سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كاك عه‌بدولڕه‌زاق چاكی كرد كه‌ وتی ئه‌وه‌ بۆچوونی خۆمه‌و هی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه‌ و رای میدیای گۆڕانیش نییه‌، چونكه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی زۆر ناجۆر و نه‌شیاو بوو هێنده‌ هه‌ڵه‌ی تیابوو هه‌ق وایه‌ نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵكو  هه‌موو حزب و  بزووتنه‌وه‌یه‌ك حاشای لێبكات.

هەر لە بابتەكەدا نووسەرەكە باس لە بۆچوونی ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەكات و دەشنووسێـ”سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بیروڕای خۆشی بێت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ سه‌رچیغ چووه‌ و به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مانای كاره‌كته‌ری خۆی تێگه‌یشتووه‌، به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی خۆشی تێگه‌یشتووه‌، چونكه‌ له‌ ناخۆشترین هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان دوو حزبدا هه‌ڵسوڕاوی حزبێكیان بۆی نییه‌ به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی تر بكات، نابێ به‌و شێوه‌یه‌ ئامۆژگاری حزبه‌كه‌ی تر بكات و رێنمایی بۆ ده‌ربكات  تا ئه‌م كادر لابه‌رێت یان ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌ربكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری ئه‌و و هاوشێوه‌كانی ئه‌ویش نییه‌، ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی حزبێكی تر، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ بارودۆخێكی ئاسایی نێوان دوو حزبدا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ جه‌نابی به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان بكات.

دەقی وتارەكە…

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف سه‌رچیغ چووه‌! ‌

ئازاد ماوه‌تی
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف به‌رپرسی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چاوپێكه‌وتنێكی له‌ به‌رنامه‌ی (روداوی ئه‌مڕۆ) ی كه‌ناڵی روداو كرد.
هه‌ر پاش چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بۆخۆی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (كه‌ی ئێن ئێن) دا بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت:»بۆچوونه‌كه‌ زانیاری خۆمه‌، رای خۆمه‌ له‌سه‌ر وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و بۆ چوونه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و میدیاكه‌شییه‌وه‌ نییه‌.»
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ناجۆر بوو، رای خراپی زۆری تیادا بوو، هه‌ڵه‌ی زۆری تیادا بوو، پێویستی به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌قه‌ له‌سه‌ری بوه‌ستین.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كاك عه‌بدولڕه‌زاق چاكی كرد كه‌ وتی ئه‌وه‌ بۆچوونی خۆمه‌و هی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه‌ و رای میدیای گۆڕانیش نییه‌، چونكه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی زۆر ناجۆر و نه‌شیاو بوو هێنده‌ هه‌ڵه‌ی تیابوو هه‌ق وایه‌ نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵكو  هه‌موو حزب و  بزووتنه‌وه‌یه‌ك حاشای لێبكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بیروڕای خۆشی بێت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ سه‌رچیغ چووه‌ و به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مانای كاره‌كته‌ری خۆی تێگه‌یشتووه‌، به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی خۆشی تێگه‌یشتووه‌، چونكه‌ له‌ ناخۆشترین هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان دوو حزبدا هه‌ڵسوڕاوی حزبێكیان بۆی نییه‌ به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی تر بكات، نابێ به‌و شێوه‌یه‌ ئامۆژگاری حزبه‌كه‌ی تر بكات و رێنمایی بۆ ده‌ربكات  تا ئه‌م كادر لابه‌رێت یان ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌ربكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری ئه‌و و هاوشێوه‌كانی ئه‌ویش نییه‌، ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی حزبێكی تر، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ بارودۆخێكی ئاسایی نێوان دوو حزبدا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ جه‌نابی به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان بكات.
ره‌زاق ده‌زانێ ئێستا رێكه‌وتنێك له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی تێبینیان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌یه‌، حاشایان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌یه‌ و پێشیان باشه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ببێته‌ مایه‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی هه‌ردوولا.
به‌ڵام ئه‌و رایانه‌ی جه‌نابی له‌و دیداره‌دا ده‌ری بڕیون له‌ڕووی ئه‌ته‌كێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیشه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ نه‌ ڕاكانی راستن نه‌ زانیارییه‌كانیشی راستن نه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و نه‌لێكدانه‌وه‌كانی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ده‌ن جه‌نابی نییه‌، ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ده‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتین.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كانیش له‌ بیروڕا دا، یه‌كێتییه‌كان یه‌كێتییانه‌ رێز له‌سه‌ركرده‌كانی خۆیان و مێژووی تێكۆشانیان ده‌گرن، به‌و شێوه‌ شپرزه‌و سه‌رلێشواوییه‌ی راكانی ره‌زاق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكه‌ن.
جه‌نابی واتێگه‌یشتووه‌ هه‌موو كه‌سێك وه‌ك خۆیه‌تی، وه‌كو ئه‌و بیرده‌كاته‌و و هاوشێوه‌یه‌ی جه‌نابی به‌ هه‌وه‌سی خۆی ده‌سته‌ واژه‌ی سیاسی به‌كارده‌هێنێت تا وه‌كو جه‌نابی بكه‌وێته‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌وره‌وه‌؟
دواجار ده‌مه‌وێ پێی بڵێم له‌م خۆگیڤكردنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ سه‌قه‌ت و زمان بادانه‌یدا كه‌ به‌ كه‌یفی كه‌ناڵی روداو بوو، هه‌تا سه‌رئێسقان سه‌رچیغ چووه‌ و ناماقوڵی فه‌رمووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌سه‌ ئه‌لفێكی به‌سه‌، به‌ مه‌رجێ ده‌رس و په‌ند له‌ ره‌فتاره‌ خوار و خێچه‌كانی خۆی وه‌ربگرێ!!

Back to top button