مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جێهێشت؟ هۆكاره‌كه‌ی چیبوو به‌ره‌و كوێ چوو؟

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌  ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر دواین بڕیاری خۆیان و هه‌ڵوێستی فه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان،له‌ نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ دا (مه‌حمود سه‌نگاوی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌ سێر كۆبونه‌وه‌كه‌ی جێهێشت، به‌ هۆكاری نائارمی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا (مەحمود سەنگاوی) ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، زانیاری بۆ هاتووە کە دۆخی ئەمنی ناوچەی جەلەولا مەترسی لەسەرە و هەندێک چەکداری داعش جموجوڵیان کردووە، بۆیە سەنگاوی راسته‌وخۆ سلێمانی بەجێهشتووە و بەرەو گەرمیان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی چاودێری رەوشی ئەمنی ناوچەکە بکات و لە نزیکەوە ئاگادابێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان” له‌ چه‌ند شه‌وی رابردوو بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ جه‌له‌ولا به‌هۆی‌ بوونی‌ ته‌قه‌یه‌كی‌ زۆر نیگه‌رانی‌ لای‌ دانیشتووان لێ‌ كه‌وتبۆوه‌، مه‌حمود سه‌نگاوی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌ جێهێشتووە و به‌ره‌و گه‌رمیان گەڕاوەتەوە.

شایه‌نی باسه‌” ماوه‌یه‌كه‌ بارودۆخی ئه‌منی سنوری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ئارامی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری چه‌كدارانی داعش ئێستا ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزی تێكه‌وتوه‌ كووشتن و رفاندن و دانانی بۆمب زیاتر بووه‌ له‌سه‌ر رێگاكان.

Back to top button