له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان رێبوار تاڵه‌بانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی به بڕیارێك له شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ئاڵای كوردستان له شاره‌كه و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه كورد نشینه‌كان هه‌ڵكرا،به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك،له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌غدا، سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تۆمار كرا.
دوێنێ پێنج شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، (رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاند” كه به نوسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كارگێڕێی به‌غداوه ئاگادراكراومه‌ته‌وه، كه رۆژی 3ی ته‌موز له دادگا ئاماده‌م، له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك و ده‌ووروبه‌ری.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” له سكاڵاكه‌دا هاتووه (عه‌لی مه‌هدی) و گرپه‌كه‌ی، سكاڵایان دژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تۆمار كردووه سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شانبه‌شانی ئاڵای عێراق له سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان له كه‌ركوك، ئه‌و كوتله‌یه له‌كاتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، ته‌نها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه كاتی ئه‌و بابه‌ته گونجاو نییه، كه‌چی ئێستا به ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان راگه‌یاندووه‌و له سكاڵه‌كه‌دا باسیان له نایاسایی بوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كردووه.
شایەنی باسە بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كانی كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ندكرا، كاردانه‌وه‌ی توندی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌شیان ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئاڵای كوردستان له شاره‌كه و ده‌ووروبه‌ری هه‌ڵكراوه هیچ كه‌سیش تا ئێستا زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه ئاڵای كوردستان دابگرێت.