فه‌رمانی گرتن بۆ ئه‌بو عزارئیل فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچوو
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو، یه‌كێك له سه‌ركرده بكوژ و نا په‌سه‌نده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به ناوی ( ئه‌بو عیزرائیل) چه‌ندین تاوانی قیزه‌وه‌نی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا، له دواین گرته‌ی ڤیدیۆیشدا، چه‌كدارێكی داعشی سوتاند، به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.
بەهۆی ئەنجامدانی كارە قێزەون لەدژی كوژراوان، دەستەی گشتی حەشدی شەعبی فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارێكی ڕیزەكانی دەردەكات به ناوی (ئەبو عیزرائیل) كه یەكێكه لەچەكدارەكانی كەتیبەی (ئیمام عەلی) سەربە چه‌كدارانی حەشدی شەعبیی.
پاش ئه‌وه‌ی لەماوەكانی رابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبوویەوە، كە تێیدا بەشێوەیەكی قێزەون سوكایەتی بە تەرمێك دەكات، دوای ئەوەی دەیسووتێنێت، ئەوەش دوورە لەهەموو بەهایەكی ئایینی و مرۆیی، بۆیه بڕیار گرتنی بۆ ده‌رچووه.
لەمبارەیەوە (ئەحمەد ئەسەدی) گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند” ئەوان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ (ئەبو عیزرائیل) دەركردووە، ده‌بێت سزا بدرێت.