تاوانى ئه‌وانه‌ى به‌رِۆژوو نابن چیه‌ له‌ ئیسلام؟

خواكوڕك

ئه‌وانه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ رۆژوو نابن حكومی چیه‌، تاوانه‌كه‌ی چی ده‌بێت له‌ ئیسلام،گرنگه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌ بزانین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ موسڵمانن و رۆژو ناگرن به‌بێ هیچ پاساوێك.

وه‌ك زانراوه‌ و ده‌زانرێت ڕۆژووى ره‌مه‌زان روكنێكه‌ له‌ روكنه‌كانى ئیسلام , هه‌ركه‌سێك به‌ده‌م بانگه‌وازى خواوه‌ نه‌چێت , له‌و مانگه‌ به‌رِۆژوو نه‌بێت , ئه‌وه‌ پایه‌ك له‌ پایه‌كانى ئیسلامى فه‌رامۆش كردووه‌ , تاوانێكى گه‌وره‌ى كردووه‌ , چونكه‌ به‌ ده‌قى ئایه‌تى [ فمن شهد منكم الشهر فالیصمه ] رۆژوو واجبه‌ , جا یه‌كێك به‌بێ هیچ پاساوێكى شه‌رعى به‌رۆژوو نه‌بێت ئه‌وه‌ سزایه‌كى سه‌ختى بۆ هه‌یه‌ لاى خوا , وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵ هه‌موو به‌رۆژوو بێت ناگاته‌ خێرى ئه‌و رۆژه‌ى كه‌ له‌ ره‌مه‌زان نه‌ى گرتووه‌ .
پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) فه‌رمووى : [ من أفطر یوما فى رمضان من غیر رخصه‌ رخصها الله لم یقض عنه صیام الدهر كله و ان صامه ] به‌ ده‌قى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌رِه‌شه‌یه‌كى زۆر تونده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانى خواو پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) نابن وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌تدا رۆژوو لاى خوا شكایه‌تت لێ ده‌كات و تكات بۆ ناكات .

Back to top button