به‌م پێنج شێوه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ قورئان بخوێنرێت

خواكوڕك

وه‌ك ده‌زانرێت قورئانی پیرۆز یه‌كێكه‌ له‌ شته‌ گرنگ و پر بایه‌خ و به‌هاكانی خودای گه‌وره‌ ه‌ له‌ رێگای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بۆ مرۆڤایه‌تی ناردوویه‌تی، بۆیه‌ گرنگه‌ بزانین چۆن قورئان ده‌خوێندرێت، چۆنیش رێزی لێده‌گیردرێت.

به‌م پێنج شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ قورئان بخوێنرێت:-
١-    (تطريب) له‌سه‌ر شێوه‌ى موسیقا بیخوێنى.
٢-    تحزین: قورئان خوێنى عاده‌تى خۆى ته‌رک بکات و به‌شێوازێکى تر بیخوێنێت که‌زۆرکردن له‌ خۆى تیا بێت به‌شێوه‌ى گریان له‌به‌ر ریا.
٣-    ترجیع: به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک قورئان بخوێنى له‌یه‌ک کاتدا.

٤-    ترعید: قورئان خوێن وا قورئان بخوێنێ هاوار بکات وه‌کو چۆن ئازارى به‌هێزى پێ بگات.
٥-    تمویج: ده‌نگ هه‌ڵبڕین ده‌نگ کزبکه‌یت و دووباره‌ ده‌نگ به‌رز بکه‌یته‌وه‌و ده‌نگ نزم بکه‌یته‌وه‌و چه‌ند جارێک وه‌کو گاڵته‌ى لێ بێت.

Back to top button