سوپای رووسیا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه
خواكوڕك
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سوپای رووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و ووڵاته، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشییان له ره‌ققه كرده ئامانج و پێشبینیش ده‌كات ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشییان له‌و بۆردومانه‌دا كوشتبێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای رووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ته ئامانج، كه (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی داعش له ره‌ققه، به‌شدارییان تێدا كردووه، له و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێكراون و كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای رووسیا هاتووه” كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌وڵده‌دات له كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش بكۆڵێته‌وه دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئایا كوژراوه یاخود نا،به‌ڵام به‌پێی پێشبینیه‌كانی سوپای رووسیا به‌غدادی كوژراوه.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس” هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له راپۆرتی سوپای رووسیا سه‌باره‌ت به كوژرانی به‌غدادی دڵنیا نین.
ئه‌مه له كاتێكدایه”میدیاكانی رووسیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن” كه والی ره‌ققه و به‌رپرسی ئه‌منییه‌تی داعش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوونه و هه‌ردووكیان كوژراون.