بێگەرد تاڵەبانی: خۆیان به‌ خاوه‌نی ریفراندۆم ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ده‌ن

خواكوڕك 

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە رەتكردنەوەی بەپەلەی گۆڕان دەكرێت و دەلێت، رەد كردنەوەی بەپەلەی گۆڕان، هەڵە بوو دەشلێ”خۆیان به‌ خاوه‌نی ریفراندۆم ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ده‌ن”.

لە دیمانەیەكی لەگەڵ كوردستان 24 بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان دەشلێ” یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ درووشمی “مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌سه‌ر دڵمان ده‌نووسین” بڕوای به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆ نووسین هه‌بووه‌ هه‌موو كاتێك پاڵپشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان كه‌ پشكی یه‌كێتی بووه‌ و پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك و به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی پڕكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرینه‌وه‌.

Back to top button