قوباد تاڵەبانی: رای میللەتەكەمان گرینگترە لە رای دۆست و نەیاردا

خواكوڕك 

لەمیانی سەردانێكی بۆ یەكێتی ئەوروپا قوباد تاڵەبانی دەلێت، رایی میللەتەكەمان گرینگترە لەرای دۆست و نەیارانمان  لەبارەی رای وەڵاتان بۆ ریفراندۆم  قوباد تالەبانی گوتیشی”من گوتەبێژی ئەو وڵاتانە نیم و ناتوانم لەجیاتی ئەوان قسە بکەم، بەڵام دەڵێم ئەگەر لە هەموو کۆبوونەوەکانیش نەبێت، بەڵام لە 90%ی کۆبووەنەوەکان باسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم هەرێمی کوردستان کرا”.

هەروەها قوباد تاڵەبانی دەشلێـ بۆمان روونکردنەوە ریفراندۆم چییە و چی نییە. ریفراندۆم، هەنگاوێکی گرنگە لە پرۆسەی بەرەو سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکیشە کە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان نییە. ئەنجامدانی ریفراندۆم زانینی رای میللەتی خۆتە لەسەر ئەو پرسە. بۆیە بۆمان روونکردنەوە ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە وەکو ئەوەی بەریتانیا نییە کاتێک ریفراندۆم ئەنجام بدەن بڕگەیەک لە دەستووردا کارا ببێت، کە بۆ بەیانی ئاڵای عێراق دابگرین و ئاڵای کوردستان بهێڵینەوە. ئەمە پرۆسەیەکی تەندروست و دیموکراتییە. حەق نییە ئەو مشەوەشیەی لەسەر دروست ببێت کە تەنیا وەرگرتنی رای نەتەوەکەتە لەسەر پرسێکی چارەنووسساز. کاتێک بۆیان روون دەکەیتەوە تێدەگەن کە پرۆسەکە چییە و چی نییە”.

هەروها قوباد تاڵەبانی كە لەمیانی دیمانەیەك لەگەڵ رووداو قسەی كردووە، دەشلێـ”  پێش ئەوەی رای وڵاتان لەسەر ئەم پرسە وەربگرین رای میللەتی خۆمان لە هەموو شتێک گرنگترە. چونکە ئەمە بۆ میللەتی خۆمانی دەکەین، نە بۆ پارتێکی سیاسی و نە بۆ حکومەتە، نە بۆ وڵاتێکی دیکە و نە  لەدژی وڵاتێکی دیکەش دەیکەین، بەڵکو ئەمە پرسێکە پەیوەندی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان و هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە. بۆیە وەرگرتنی رای میللەتەکەی خۆمان لە وەرگرتنی رای دۆست و نەیارانمان گرنگترە.

Back to top button