خۆپیشاندان و سوتاندنی بارەگاکان خاپورکردنی تەوافوق

دانا مەنمی
بارەگای هەر حزبێک شوێنی کۆبوونەوەو هەڵسوڕانی ئەکتیڤیستەکانێتی‌و دەبێ لە هەر هێرش‌و دەستدرێژیەک پارێزراو بێت، ئەمە مافێکی ڕەوایە، بارەگای سیاسی هەر حیزبێکی سیاسی خاوەنی حورمەت و حەسانەی خۆیەتی، پێویستە ئاسایشی تەواویان بۆ دابین بکرێت و بیانپارزێت لە هەر دەستێکی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕو پۆپۆلیست .
 
لەگەڵ ئەوەدا كە خۆپیشاندان وەك دەربڕینی بیروڕا مافی رەوای هەموو كەسێكە، بەڵام بێ مەرجییەكانی مانای ئەوە نییە شێوازی ئەو دەربڕینە خوێن رژان و ماڵ وێرانی لێبكەوێتەوە. ، خوێنی هەر گەنجێكی ئەم نیشتمانە، ژیانی هەر تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە و بەهای هەر ئینسانێك، مەزنتر و لەپێشترە لە هەر بیروڕا و بۆچوونێكی ئەم دنیایە.
 
توڕەیی و عینادی بزوتنەوەی گۆڕانی گەیاندە پەلاماردان و بارەگا سوتاندن وڕەنگدانەوەی بەسەر بیروڕا و ماف و شێوازی داواكاری خۆپیشاندەراندا هەبوو، دیاردەی بارەگا سوتاندن و هەڵكوتانە سەر بارەگا نە ئەوكاتە و نە ئێستاش چارەسەری ناکۆکییەکانی نەکرد .
 
بزوتنەوەی گۆڕان خۆپیشاندان و داواکاری خۆپیشاندەرانی دەقۆستەوە بۆ هەڵکوتانە سەربارەگاکانی پارتی لەسلێمانی و تێکدانی ئاسایش وسەقامگیری سیاسی دوای خۆشیان ئاسەواری ترس وتۆقاندن و ژینگەیەکی نائارامیان دەخولقاند.
 
دوایین هەوڵی گۆڕان و هاوبیرەکانی لە ۲۳ ی حوزەیران ۱۹ ی ئاب بینیمان کە ئامانجیان کودەتا بوو بەسەر شەرعییەتی دام دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەپشتی ئەم هەوڵانەوە مەهام و بەرژەوەندی حزبی گۆڕان و کۆمەڵ خۆی حەشاردابوو هاوکات شەڕێکی بەوەکالەت بوو بۆ دوژمنانی کورد کە چاویان بەدەستکەوتەکان و سەروەرییەکاندا هەڵنایەت .
کۆڵەکەی تەبایی و یەکڕیزی لایەنەکان ڕێکەوتنی سیاسی بوو کە هێزە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتداری لەسەری پێکهاتبوون ، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەو تەوافوقەیان خاپورکرد کەکۆڵەکەی ئەساسی پرەنسیپی تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی بوو .
 
بزوتنەوەی گۆڕان بانگەشەی پێکەوەژیان و دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەکردو لەو لاشەوە هانی خەڵکی ئەدا بۆ هێرشکردنە سەر بارەگا حزبییەکان و چاوسوورکردنەوە لە کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان !
فەرهەنگی پەلامازدان وسووتاندنی بارەگاو کادیرانی حزبی داهێنراوێکی بزوتنەوەی گۆڕان بوو ، بەجۆرێک لە ١٧ی شوباتەوە تاکو ۱۹ ی ئابی ۲۰۱٥ داواکاری خۆپیشاندەرانیان ئیستغلال دەکرد بۆ پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی و سوکایەتیکردن بەکادیران و لایەنگرانی پارتی بەڵام دواجار گۆڕان لە بەشداری پرۆسەی سیاسی وحکومەتداری و پەرلەمانتاریدا فەشەلی هێناو نەزان بوو لە هاندانی خەڵک بۆ سەر بارەگاکانی پارتییشدا کورتی هێناخەڵک ئێستا بۆی ڕوون بووەتەوە کە لە سلێمانی کێ مایەی دروستکردنی نەهامەتیی خەڵکە ! کێ عینادی سیاسی یەو ئیرادەی خۆی فەرزدەکات بەسەر هێزە سیاسییەکانی تردا !کێ نەیارو دژی دیموکراسی و ئازادی و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە بۆکوردستان !کێ هاوڵاتیان دەکاتە ئامرازبۆ ئامانجی حزبی و هەر ڕۆژەو بەئاوازێک هەڵیاندەپەڕێنێت ! ڕۆژێک عەبادی عەبادی و سەدان ڕۆژیش بۆ پەکخستنی سیستەمی پەروەردە یاری بەچارەنوسیان دەکات !
Back to top button