لەسلێمانی ژنێك بەكوژراوی لەناو ئوتۆمبێل دۆزرایەوە

خواكوڕك 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمرۆ 16ی 6ی 2017 رایگەیاند، ژنێک بە کوژراوى لەنێو ئۆتۆمبێڵى هاوسەرەکەى دۆزرایەوە کە فیشەکێک بەرسەرى کەووتوە،دەشلێـ “پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری ژنەکە كه‌وتوه‌ و ده‌مانچه‌كه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێڵدراوه‌”.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی رایگەیاند، “کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى 16/6/2017 لە دەباشان تەرمی ژنێک کە گوللەیەک بەسەریەوەیەتی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە،گوتیشى: “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانى هێزەکانى پۆلیس دەرکەوتووە کە ئەو ژنە کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەماڵ چووەتە دەرەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەناویدا دۆزراوەتەوە، ئۆتۆمبێلى هاوسەرەکەى بووە. ڕوونیشى کردەوە: “ژنەکە ناوی (ت.م)ـە و گوللەیەک بەسەریەوەیەتی و دەرکەوتووە بە دەمانچەى هاوسەرەکەى کوژراوە”.
گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژەى بەوەشکرد: “هاوسەرى ژنە کوژراوەکە دەستگیرکراوە و هێزەکانى پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی رووداوەکە بەگوێرەی زانیاریەكانیش دەركەوتوە كە ژنەكە ، خوێندكاری زانكۆبوە و بەرە بەیان لە ماڵ چۆتە دەرەوە و دواتر بە كوژراوی دۆزراوەتەوە”.

Back to top button