بزانە د.محه‌مه‌د بازیانى لەتوركیا لەبارەی ریفراندۆم چی بیستووە

خواكوڕك 

لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم ، بەربەستەكانی بەردەمی د.محه‌مه‌د بازیانى باس لە سەردانیێكی توركیا دەكات، دەلێت، توركیا هیچ كاردانەویەكی نابێت، زەمینەی توركیا لەبارەی بۆ ئەوەی دان بەدەوڵەتی كوردستان دابنێت، هەروەها دەشلێـ” ئێستا باشترین بارودۆخه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان بكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكى زۆر گه‌وره‌مان له‌ده‌ست ده‌چێت”.

د.محه‌مه‌د بازیانى هەروەها دەشلێـ” ئه‌گه‌ر كورد ئیراده‌ى به‌هێزى هه‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆى به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى زۆرى دونیا دانى پێدا ده‌نێن و پشتگیرى ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌وڵه‌ته‌كان چاوه‌ڕوانى بوێرى كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وكاره‌ ئه‌گینا هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ پشتیوانى ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناكه‌ن، له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا گوتى، دڵنیایین له‌وه‌ى ده‌نگى “به‌ڵێ” له‌ ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێكى سیاسیش له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بێت ده‌بێت ترسى زۆرى له‌ داهاتوو هه‌بێت كه‌ گه‌ل قسه‌ى خۆى ده‌بێت بۆى.

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى بزاڤى چاكسازى و گه‌شه‌ راشی گەیاند” تێبینى زۆرمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كارى حكوومه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان و بوونى گه‌نده‌ڵى، به‌ڵام ریفراندۆم پرسێكى نیشتمانییه‌ و تێكه‌ڵ به‌و كارانه‌ ناكرێت.

Back to top button