زۆربەی سەركردایەتی یەكێتی هاوڕای پارتیە بۆ كارا كردنەوەى پەرلەمان

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی رۆژی پێنج شەمە 15ی 6ی2017 كۆبونەوەو وبۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی نێوخۆی حزبەكەیان بڕیاریاندا رۆژی شەمە 17ی 6ی 2017 جارێكی تر كۆببنەوە .
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی خواكوڕك كەوتووە ، لەكۆبونەوەی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دا زۆرینە هاوڕابوون بۆ ڕێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و پرسی كاراكردنەوەی پەڕلەمانیشیان بەو جۆرەی كە پارتی و یەكێتی ڕێكەوتوون بە كارێكی باش زانیوە ، هەرچەندە پێشتر دەنگێكی ناڕازیی لە نێو سەركردایەتی یەكیـتی دا هەبووە بۆ ڕێكەوتن لە گەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێستا ئەو دەنگە نەماوەو زۆرینەیش لەگەڵ ڕێكەوتندان .
پارتی و یەكێتی هەفتەی ڕابردوو بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەو یەكێتی پێشنیاری بۆ پارتی كرد كە پەرلەمان بە مەرجی ئەوەی كە گۆڕان ( یوسف محەمەد ) بگۆڕێت بۆ یەك جەلسە بەمەبەستی كاراكردنەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان لە ئەستۆ بگرێت وپاشان سەرۆكایەتی پەرلەمان هەربۆ بزوتنەوەی گۆران دەبێت و هەردوو حزب یەكیتی پارتی (عومەری حاجی عینایەت) یان پێ گونجاو بوو بۆ شوێنگرەوەی ( یوسف محەمەد ) بەڵام دواتر بزوتنەوەی گۆڕان ئەو میكانیزمەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان قبوڵ نەبوو ڕەتیكردەوە .
لای خۆیەوە “عەباس فەتاح ) ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” ڕاستە لەگەڵ گۆران ڕێكەوتنی سیاسیمان هەیە ، بەڵام ماوەی 25 ساڵە یەكێتی و پارتی مامەڵەلەگەڵ یەكتر دەكەن و ڕێكەوتنی ستراتیجی لە نێوانیاندا هەیە ، بۆیە یەكێتی ناتوانێت وەك ئەو حزبانەی تازە دروست بوون یان ئۆپۆزسیۆنن ، مامەڵە لەگەڵ پارتیدا بكات “.

Back to top button