یەكێتی تاوتوێی پڵان (B) دەكات بەبێ‌ گۆڕان پەرلەمان كارادەكاتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری كاراكردنەوە پەرلەمانی كوردستان درا, بەڵام دەست پیشكاریەكی پارتی و یەكێتی بۆ كاركردنەوەی پەرلەمان و چاككردنی دۆخی چەق بەستوی هەرێم لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان رەدكرایەوە.
سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی بە( خواكوڕك)ی راگەیاند, لە كۆبوونەوەی یەكەمی سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕان كرا لە بەرامبەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كە زۆرینەی سەركردایەتی یەكێتی پێی وا بوو بزووتنەوەی گۆڕان پەلەی كرد لە رەدكردنەوەی كاراكردنەوەی پەرلەمان هەروەها, گۆڕان لە ئێستا بە هۆكاری درێژە پێدانی دۆخی چەق بەستوو خراپی هەرێم دەزانین.

ئەو سەركردەیەی یەكێتی گوتیشی:” لە كۆبوونەوەی دووەمی سەركرایەتی یەكێتی كە وا بڕیارە سبەی شەممە ئەنجام بدرێت, بڕیارە دوو بابەت تاوتوێبكرێن لەوانە, هەوڵبدرێت كە بزووتنەوەی گۆڕان قەناعات پێبكرێت بێتە ژێر باری چارەسەری دۆخەكە, ئەگەر ئەمەش نەتوانرا ئەوا سەركردایەتی یەكێتی –پڵان (B) جێبەجێدەكات كە كاراكردنەوەی پەرلەمانە بە بێ بزووتنەوەی گۆڕان و بە سەركردایەتی تازەی نێوان یەكێـتی و پارتی و یەكگرتوو.

شایەنی باسە پارتی و یەكێتی لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان دا بە هەمان سەركردایەتی پێشوو بە مەرجێك كارەكانی بخاتە خزمەت سەر خستنی پڕۆژەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆیی.

Back to top button