رێبەری ڕەوتی سەلەفیەت لەكوردستان: هەر كەسێك پشتگیریی ریفراندۆم نەكات كوردی رەسەن نییە
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان وادەی سازدانی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆی كوردستان بە شێوەیەی جیاجیا لە بارەی سازدانی ئەم پرسە كاردانەوە بەرچاو كەوتوون, یەكێك لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی لە كوردستان لە بارەی بەشداری كردن لە ریفراندۆم دا دەلێت, هەر كەسێك پشتگیری نەكات كوردێكی رەسەن نیە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد كە یە عەبودول لەتیف سەلەفی ناسراوە لە دوای ئەوەی ئەمشەو لە سەنتەری شاری سلێمانی بە نارنجۆك هێڕشی كرایە سەر دوای روداوە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە:” ریفراندۆم وەكو خۆی سەیری دەكەم نەك وەك بازاڕێكی سیاسی كە لەئارادایە و تۆمەت بۆ یەك دروست دەكەن، من كارم بەوە نییەریفراندۆم ئەگەر بۆ سەربەخۆیی بكرێت، من سەتا سەت لەگەڵیدام و پشتگیری دەكەم، پەیوەندیشم بەوەوە نییە زەید بیكات یان عەمر بیكات، هەر كەسێك حەزنەكات سەربەخۆبین و هەوڵی بۆ نەدات، دیارە كوردێكی رەسەن نییە.
عەبدوڵ لەتیف سەلەفی گورتیش:” لەوكاتەوەی كە من وەڵامی یەكێك لە قوتابیەكانمم دەدایەوە كە لە بارەی ریفراندۆمەوە پرسیاری كرد, بە نارنجۆك هێڕشم كراوەتە سەر هەروەها پێشوتریش لە كاتی كۆتا هاتنی نوێژەكانی تەرٍاویح لە وتارەكانی باسی لە پشتگیری كردنی ریفراندم كردووەو و پشتگیری دەر بڕیوە.
شایەنی گوتە ئەمشەو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە رێگەی دوو نارنجۆكەوە هێڕشكرایە سەر مزگەوتی بەهەشت كە مەلا هەبدوڵ لەتیف سەلەفی پێشنوێژیەتی بەهۆیەوە پێنج كەس بریندار بوون