راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق: حكومه‌تی عێراق دژی ریفراندۆم نیه‌

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی ه‌وه‌، راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایده‌گه‌ێنێت” تا ئه‌م كاته‌ حكومه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردست نه‌بووه‌ و هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌رنه‌چووه‌.

(د.عەبدالله‌ عەلیاوەیی) راوێژکاری سه‌رۆك كۆماری عێراق (فوئاد مەعسوم) رایگه‌یاندوه‌” گه‌لی كوردستان مافی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌یه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆ بونی خۆی، له‌م میانه‌ش تا ئه‌م كاته‌ هیچ ووڵاتێك ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌ و ئه‌و گوتانه‌ی ده‌رده‌بڕدرێن، ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدان.

سه‌باره‌ت به‌ رای فه‌رمی حكومه‌تی عێراقیش، رایده‌گه‌ێنێت” حكومه‌تی عێراقی تا ئێستا ریفراندۆمی ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌، ته‌نها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ سه‌ر زاری كه‌ كاته‌كه‌ی گونجاو نیه‌، ناوبراو پێشی وایه‌ كه‌ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ بێ كێشه‌ ده‌ڕواته‌ پێش و سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ستده‌هێنێت.

ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌ بۆ كردنه‌” له‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌ 7/6/2017 له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رپه‌رشتی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیار درا كه‌ رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجابدرێت.

Back to top button