بزووتنهوهی ئیسلامی: هێرشهكهی سهر مزگهوتی بهههشت تیرۆریستی بووه له سلێمانی
خواكوڕك
سهبارهت به تهقینهوهكهی دوێنی بهردهم مزگهوتی بهههشت له شاری سلێمانی، بزووتنهوهی ئیسلامی راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه رایدهگهێنێت” كه هێرشهكه تیرۆریستی بووه.
بزووتنەوەى ئيسلامی كوردستان له راگەیەندراوێكدا بەنێوی (ڕیسواكردنى دەستدرێژى بۆ سەر حورمەتى مزگەوتى بەهەشت لە سلێمانى) بڵاوكردەوە و تیایدا بە توندی هێرشەكەی ئەمشەوی سەر مزگەوتی بەهەشت ئیدانە دەكات و رایدەگەیەنێت” كه هێرشەكە تیرۆریستی بووە.
لە راگەیەندراوەكەی بزووتنهوهی ئیسلامیدا هاتووە “ئەم ئێوارەيە دەستێكى رەشى دژ بە ئيسلام و پيرۆزييەكانى لە شارى سلێمانى و لە كاتى نوێژى تەراويحدا بە نارنجۆك پەلامارى نوێژخوانانى مزگەوتى بەهەشتى داوە و ترسنۆكانە لە پەناى تاريكيدا تاوانێكى داخ لە دڵانەى گەورەى لەم مانگە پيرۆزەى رەمەزاندا ئەنجام داوە، ئێمە لە بزووتنەوەى ئيسلامى ئەم تاوانە نەگريسە ریسوا و ئيدانە دەكەين و پێمان وايە خۆمان و هەموو موسڵمانان و تێكڕاى مزگەوتەكانى كوردستان كراونەتە ئامانج نەك تەنها مزگەوتى بەهەشت”.
له بهشیكی تری راگهیاندراوهكهدا هاتووه”كه بە داخەوە ئەم رووداوە پێمان دەڵێ دوژمنانى ئيسلام تۆقيون لەو رەوشە گەرمەى حاڵەتى ديندارى و خرۆشانى خەڵكى ئاينپەروەرى كوردستان و ئاپۆراى ناو مزگەوتەكان، هەڵبژاردنى مزگەوتى بەهەشتيش لەم كاتەدا ئەوەمان بۆ دووپات دەكاتەوە كە دەستى پيسى تيرۆرى كوفر و نيفاق جياوازى لە نێوان موسڵماناندا ناكات، تاوان بەرامبەر بەو برايانەى بەهەشت و سەرپەرشتيارانى مزگەوتەكە كە تا ئێستە خۆيان لە سياسەت و كارى حزبيش بەدوور گرتووە، دەرى دەخات كە تيرۆر زادەى بيرى نەيارانى ئيسلامە و موسڵمانان قوربانى و زوڵملێكراون لە هەموو كاتێكدا”.