ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م دام و ده‌زگا و وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
خواكوڕك
دابەش كردنی مووچەی مووچه خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو ئه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌تانه مووچه وه‌رده‌گرن، كه مووچه‌ی مانگی 4ی ئه‌م ساڵه.
بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی لە ئه‌مڕۆ شەممەوە تا پێنج شەممە خشتەی مووچەی مووچه خۆرانی حكومه‌ت له دام و ده‌زگاكان بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه:-
ڕۆژانى شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 17-18/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
– وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
– وه‌زاره‌تى كاره‌با
– وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
– وه‌زاره‌تى پلان دانان
ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 19/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 20/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌روارى 21-22/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
– وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
– وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
– وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
– فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
– مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى