رۆژی دووشه‌ممه ریال مه‌درید بڕیار ده‌دات كه كێ سه‌رۆكه
خواكوڕك
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ یانه‌ی ریال مه‌دردی هه‌ڵده‌بژێردرێت و به‌هێزترین پاڵێوراویش بۆ پۆسته‌كه (فلۆرێنتینۆ پێرێزی) سەرۆكی ئێستای یانەی ریال مەدریده و لە درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی تا ساڵی (2021) نزیكدەبێتەوە، به‌پێی سه‌رجه‌م بۆ چوونه‌كان.
پاش ئه‌وه‌ی دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ سەرۆكایەتیكردنی ریال مەدرید كرایەوە (فلۆرێنتینۆ پێرێز) سه‌رۆكی ئێستایی یانه‌كه ناوی خۆی تۆماركرد و دەیەوێت بۆ چوار ساڵی دیكە لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا ریال گه‌شاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری بوون به سه‌رۆكی له ئارادایه بۆ چه‌نده‌مین جار.
بەپێی هه‌واڵێك كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە و تێیدا هاتووه” كه ئەگەر لەماوەی دوو رۆژدا هیچ كەسێك خۆی بۆ سەرۆكایەتی كردنی تیپەكە كاندید نەكرد, ئەوا پێرێز لە شوێنەكەی دەمێنێتەوە، به‌بی هیچ گرفتێك.
پێرێز لەساڵی (2009) پۆستی سەرۆكایەتیكردنی ریال مەدریدی وەگرت و تا ساڵی (2013) لە پۆستەكەی مایەوە دواتر بۆ جاری دووەم خۆی كاندیدكردەوە و تا ساڵی (2017) ویلایەتەكەی بۆ درێژكرایەوە”.
بریارە سبەی دەرگای كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ریال مەدرید دابخرێت و ئەگەر پێرێز هیچ ركابەرێكی نەبێت ، ئەوا رۆژی دووشەممە بەفەرمی و تا ساڵی (2021) وەك سەرۆك لە تیپەكە دەستنیشان دەكرێتەوە”.