ئه‌مڕۆ جامی كیشوه‌ره‌كان له رووسیا ده‌ستپێده‌كات و هه‌شت هه‌ڵبژارده ململانێی نازناوه‌كه ده‌كه‌ن

خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه له فه‌رمی جامی كیشوه‌ره‌كان له ووڵاتی رووسیا بۆ سالی 2017 ده‌ستپێبكات و هه‌شت هه‌ڵبژارده له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌شدارن.
لەیاری دەستپێك و كردنه‌وه‌ی پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌دا هەردوو هەڵبژاردەی روسیای میوانداری جامی كیشوەرەكان و نیوزلەندای پاڵەوانی كیشوەری ئۆقیانوسیا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، یه‌كه‌م یاری ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌كاتژمێر (6:00)ی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كریستۆفیسكی) لەشاری سان پیترسپۆرگ بەرێوەدەچێت”.
لەگرووپی یەكەمدا هەڵبژاردەكانی (رووسیا و نیوزلەندا شان بە شانی هەڵبژاردەكانی مەكسیكی پاڵەوانی كۆنكاكاف و پورتوگالی) پاڵەوانی ئەوروپا یاری دەكەن”.
بریاریشە سبەی یارییەكانی گەڕی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم كۆتایی پێبێت كاتێك هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و پورتوگال رووبەرووی یەكتر دەبنەوە”.