وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی به‌هشت له‌ سلێمانی ده‌كات و به‌كارێكی ترسنۆكانه‌ و نامرۆڤانه‌ی ده‌زانێت

خواكوڕك

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی به‌هه‌شت له‌ شاری سلێمانی له‌ شه‌وی رابردوو، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت” داوا لە ھێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەکات بەزووترین کات ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیربکەن.

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاندوه‌” شه‌وی رابردوو 2017/6/16  لەکاتی سەرقاڵبوونی موسڵمانان و نوێژخوێنان بە عیبادەت و تەراویحی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە شاری سلێمانی ئازیز دەستێکی تێکدەر و دژ بە ئاشتی ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی بەھەشت و لەڕێگەی نارنجۆکێكی دەستییەوە تەقینەوەیان ئەنجامداوە، تێیدا چەند ھاونیشتمانییەک بریندار بوون و دواتر ئەنجامدەران رایانکردووە.

وەزارەتی ئەوقاف ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌”كه‌ به‌تووندی ئیدانەی ئەمجۆرە کردەوە ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە دەکەین، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار و ھێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەین بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێکدەرانە دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەیێنن‌. خوای گەورە شیفای بەخێر بۆ برینداران بنێرێت.”

Back to top button