سه‌رۆكێكی پارتێكی گه‌وره‌ی كوردستان ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌

خواكوڕك

دەفتەری سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی (عەلی قازی محەمەد) لە سەرۆكایەتی حزبەكەیان بڵاوكردەوە و ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا دەكەن، كه‌ لە سەر بڕیار و داوای خۆی، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، ناساخی و پێویستیی پێڕاگەیشتن بە باری سەلامەتیی، چی دیکە ناتوانێ ئەرکی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ و دەست لە ئەرکی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵدەگرێ”.

 

دەقی راگەیەندراوی دەفتەری سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستانەوە:-

سەبارەت بە دەس لە کار کێشانەوەی بەرێز عەلی قازی محەمەد لە سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان

بە ئاگاداری خەباتگێڕانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، هێز و لایەنە کوردستانییەکان، نوێنەران و کۆنسولگەریی وڵاتان لە باشووری کوردستان و سەرجەم بیر و رای گشتیی دەگەێنین کە بەڕێز عەلی قازی محەمەد، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە سەر بڕیار و داوای خۆی، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، ناساخی و پێویستیی پێڕاگەیشتن بە باری سڵامەتیی؛  چی دیکە ناتوانێ ئەرکی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ و دەست لە ئەرکی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵدەگرێ.

بۆ پڕ کردنەوەی جێگای سەرۆک و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ،بە پێی بەندی 7 لە مادەی پازدەی پێڕەوی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان کە دەڵێ :” لە حاڵەتێکدا بە هەر هۆکارێک، سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی نەبوو ( جێگری سەرۆک) جێی ئەو دەگرێتەوە”؛ بەرێز حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆک ،جێی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان دەگرێتەوە.

هەر بەم بۆنەیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە بەرەکانی جەنگ لە ناو ئاپۆرای هێزەکانی پێشمەرگەدا،بەڕێز عەلی قازی محەمەد پاش پێشکەش کردنی وتەیەک و رادەست کردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی ئازادیی کوردستان بە بەرێز حسین یەزدانپەنا، ماڵاوایی لە فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان خواست و بە رێز و حورمەتەوە، لە لایان فەرماندەی گشتی و ئەندامانی فەرماندەیی و ژمارەیەک لە یەکەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە بەڕێکرا.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

دەفتەری سەرۆکایەتی

26ی جۆزەردانی 2717

16ی ژووئەنی 2017

Back to top button