ئاسایشی سلێمانی راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی مزگه‌وتی مه‌لا عبدالتیف سه‌له‌فی

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی به‌رده‌م مزگه‌وتی به‌هه‌شت له‌ شاری سلێمانی، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووه‌” لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ گه‌یشتن به‌ هه‌ر سه‌ر ئه‌نجامێك رای گشتی له‌ وورده‌كارییه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی لەسەر ڕوداوی تەقینەوەی نارنجۆكێك لەمزكەوتی بەهەشت لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند: كاتژمێر 9:10 خولەكی شەوی‌ 16/6/2017 نارنجۆكێكی دەستی هەڵدراوەتە حەوشەی مزگەوتی بەهەشت لەگەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد و لەئەنجامدا سێ كەس بریندار بوون، خۆشبەختانە برینەكانیان سوكە”.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی دا هاتووه‌” هێزەكانی ئاسایش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و لەدوای دەستكەوتنی هەر سەرەداوێك رای گشتی لێ ئاگادار دەكەینەوە.”

Back to top button