چەن نهێنیەك لەبارەی پەكەكە لە قەندیل ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
پەکەکـە بەزۆر پارەو ئاژەڵ، لە ئاژەڵدارانی ناوچە کوێستانیەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەناوی گومرگ و باج لەشوان و هەنگەوان و مەردارەکانی کوێستانەکانی باشوری کوردستان لەئامێدی هەتاکو سیدەکان و چۆمان و قەندیل پارەیەکی زۆری لەهاولاتیانی ناوچە کوێستانیەکانـی سەرسنورەکان وەرگرتووه‌. کەمترین بڕی وەرگرتنی پارە بۆ هەر خانەوەدەیەکی ئاژەڵدار یان هەنگەوان یان جوتیار لە (100,000) سەد هەزار دینار دەست پێدەکات تاکو (ملیۆنێک ). بە ئاژەڵیش (لەیەک سەر ئاژەل ) دەست پێدەکات تاکو (6) سەرئاژەل. لە (چل) سەر ئاژەل (یەک) سەرئاژەل لەشوانەکان دەستێنن. (یەک مانگا) بری (15,000) هەزار دینار دەستێنن، بۆ هەر هەنگەوانانیش پەپێی هەنگەکان هەنگوین یان پارە دەستێنن. کاسبکاران و شۆفێرانیش لەژێر ناوی رێگاوبان، بۆ هه‌ر شوفێرێك (150$) دۆلار دەستێنن.
ئـەمە بەکارێکی نارەوا و نادروست ئەژمار دەکرێت، (پەکەکە) بەهاوڵاتیانی ناوچە کوێستانیەکانیان گوتووە، گەر باج و گومرگ نەدەن دەبێت لەکوێستانەکان برۆن و بچەنەوە سەر گوندەکان یان شارەکانتان. لەلایەکیتر جۆره‌ باجێک بۆ شوفێران و کاسبکاران دروست دەکەن بڕی (25,000) هەزار دینار بۆ هەر باجێک وەردەگرن. هاولاتیانی کوێستانەکان دەڵێن (پەکەکە) هەراسانیان کردووین و ناشهێلن ئاژەلەکان بەدڵی خۆیان لە لەوەرگاکانیان بلەوەرێنین و لەترسی فرۆکە جەنگیەکانی (تورکیاش) تەمامان بەژیانی خۆمان نەماوە.

 
هــێـــمــن م شــێـــخ زادە

Back to top button