كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواخرا

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەری فەرمی یەكێتی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، كە وابڕیار بوو ئەمرۆ 17ی 6ی 2017، ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ رۆژی یەكشەممە، میدیای فەرمی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە هۆكاری دوا خستنی كۆبوونەوەكە، بۆ مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی هاوسەرۆكی سەركردەی پێشووتری یەكێتی عومەر دەبابە، دەگەرێتەوە، كە ئەمرۆ لەشاری كۆیە بەخاك دەسپێردرێت”.

وابریار بوو ئەمرۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە، تەواو بكات، بۆ یەكڵا كردنەوەی پرسەكانی پشگیری كردن لە ریفراندۆم و كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، دەستپێشخەریەكەی پارتی و یەكێتی بۆ گۆڕان، لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمان”.

شایانی باسە پێشتر هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەكۆبوونەوەیەك دەستپێشخەرییەکی تازەیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند. دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەی ڕاگەیاند کە پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یوسف محەمەد بۆ یەکەم دانیشتن سەرۆکی پەرلەمان دەبێت و دواتر لە پۆستەکەی لادەدرێت و کەسێکی دیکە لە فراکسیۆنی گۆڕان بۆ لەو پۆستەدا دادەنرێت. دوای ئەوەش خەڵکی هیوای ئەوەیان بۆ دروست بوو کە بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، دۆخی ئابووریی هاووڵاتییان باشتر بێت و پەرلەمان ئەرکی دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی جێبەجێکردن لە ئەستۆ دەگرێت و دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پێشنیازەکەیان ڕەت کردەوە.

Back to top button