تەنها یەكێتی نوێنەری بۆ لێژنەی ریفراندۆم نەناردووە

خواكوڕك 

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو هێز و لایانە سیاسیەكانی كۆبونەوی 7ی 6ی 2017 نوێنەری خۆیان بۆ لێژنەی سەرپەرشتی كردنی ریفراندۆم، ناردووە، تەنها یەكێتی نیشتمانی كوردستان ماوە بینێرێت، بۆیە چاوەڕ دەكرێت پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، نوێنەری خۆیان دیاری بكەن، بنێرن بۆ لێژنەكە”.

فواد حسین، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو هێز و لایانە سیاسیەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەی 7ی 6ی 2017، جگە لە یەكێتی نوێنەری خۆیان رەوانە بۆ لێژنەی سەرپەرشتی كردنی ریفراندۆم، بەڵام یەكێتی تاوەكو ئێستا نوێنەری خۆی نەناردوە، چاوەرێ دەكرێت پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، ئەوانیش نوێنەری خۆیان بۆ لێژنەی ریفراندۆم دیاری بكەن”.

رۆژی 7ی 6ی 2017 جگە لە گۆڕان+كۆمەڵ هەموو حزب و لایانەكان بەشداریان كرد لە دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان، لێژنەیەك بۆ سەرپەرشتی كردنی رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا كە وابریاری 25ی 9ی 2017 لە تەواوی باشوری كوردستان ئەنجام بدرێت”.

Back to top button