چیا نەوشێروان مستەفا پەیامێك لەبارەی ریفراندۆم بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
كوری نەوشێروان مستەفا چیا نەوشێروان مستەفا لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە واڵەكەی خۆی لەبارەی ریفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە لە پەیامەكەدا دەلێـ”ھەموومان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییداین، بەڵام بەو مەرجەی کە لە دامەزراوە نیشتمانیی و شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر بدەن و یاسا و ڕێسای تایبەت بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی دەربکرێت تا چوارچێوەیەکی دەستوریی و یاسایی وەربگرێت”.
هەرەها چیا نەوشێروان مستەفا دەشلێـ”گلەیی زۆرمان لە دەسەڵاتی ھەریمی کوردستان ھەیە ھیچ ناو و دەستەواژیەک نەماوە پیی ببەخشین،بەلام کاتی ریفراندۆم بکریت ئەگەر بە بەلێ دەنگ نەدەم ئەوە ھەرگیز مێژووی خۆم پیس ناکەم لە مال دادەنیشم و بە نەخێریش دەنگی بۆ نادەم”.
هەروەها كورەكەی نەوشێروان دەشلێـ”مێژوو بەزەیی بە کەسمانە نایەتەوە دەبێ لە مێژووی خۆمان بترسێین و محاسبەمان دەکات، ھەڵمەتی دژ بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی، نەک ھەر ھەڵەیە ، بەڵکوو کارێکی ئابڕووبەرانەیە و بۆ مێژوو و ئایندەش ناپاکیەکی گەورەیە. بەر لەوەی وادەکەی بێت دەبێ فشارەکانی خۆمان بۆ ئەوە بێت ھەموو لایەک قایل کرێت بۆ ئەوەی بە بەلێ دەنگ بدات”.