ورده‌كارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مزگه‌وتى عەبدولەتیف سەلەفی

خواكوڕك
 
كاتژمێر 9:10 خوله‌كى ئه‌مشه‌و نارنجۆكێكى ده‌ستى هه‌ڵدرایه‌ حه‌وشه‌ى مزگه‌وتى به‌هه‌شت له‌ گه‌ره‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون كه‌ برینه‌كانیان سووكه‌ ، دكتۆر عبدالتیف سه‌له‌فى وتارخوێنى پێشووى مزگه‌وتى به‌هه‌شت له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به‌ سووكى بریندار بووه‌ و سێ كه‌سى تریش بریندار بوون كه‌ دوو فه‌قێ و منداڵێك بووه‌”.
 
به‌ پێى وته‌و لێدوانى شایه‌تحاڵه‌كان ، ئامانج له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ دكتۆر عبداله‌تیف بووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌ ،كه‌سێكى گه‌نج بووه‌و دواى هه‌ڵهاتنى ده‌ستڕێژى گولله‌ى له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ شوێنى تا ده‌سگیرى بكه‌ن ، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ بگیرێت و له‌لایه‌ن ئوتۆمبیلێكى تره‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانى كردووه‌ ڕزگار كراوه‌”.
 
لاى خۆیه‌وه‌ ” دكتۆر عبدالتیف سه‌له‌فى ” ڕایگه‌یاند ” به‌فه‌رمى ته‌نها داعش دوژمنایه‌تیم ده‌كات ، له‌وانه‌یه‌ كه‌سانى تریش ده‌ربچن “
 
مزگه‌وتى له‌ شارى سلێمانى له‌ گه‌ره‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تایبه‌ته‌ به‌ر ِه‌وتى سه‌له‌فیه‌كان و له‌ مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زاندا بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راویح و شه‌وانى قه‌در ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ سه‌له‌فییه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ڕوو له‌ مزگه‌وته‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ مه‌به‌ستى ئیعتیكاف له‌مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ .
Back to top button