فازل میرانی: بەبێ گۆڕان هەتا پێیان بكرێت پەرلەمان كارا ناكەنەوە
خواكوڕك
فازل میرنی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمان راگەیان،تاوەکو بکرێت بەبێ گۆڕان پەرلەمان کارا ناکەینەوە، دەرگایش لەکەس داناخەین و حەز ناکەین دەرگامان بەسەردا دابخەن و هەورەها گوتیشی”لە دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان تێدەگەین ، گەرماوگەرمی وەفاتی خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروانە ، هیوادارین هەموو لایەک پشوومان درێژبێت، ئەوەی لە خەڵکی دیکە قبوڵی دەکەین با لە یەکدی قبوڵ بکەین”.
فازڵ میرانی لەمیانی بەشداری كردنی پرسەی هاوژینی عومەر دەبابە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمان و پێشنیاری پارتی و یەكێتی بۆ گۆڕان هەروەها گوتیشیجارێ تاوەکو بکرێت بەبێ گۆڕان پەرلەمان کارا ناکەینەوە ، هەروەها پێمانخۆشە برادەرانی گۆڕان بەشدار بن لە کۆمیتەی ریفراندۆم”.
لەبارەی ئەو دەستپێشخەریەكی كە پارتی و یەكێتی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان كردیان و گۆران رەدی كردەوە، دەلێـ” دەستپێشخەری هەر ئەوەی ئێمە و یەکێتییە ، بەڵام خۆ دەرگاکان داناخەین و پێمانخۆش نییە کەسیش دەرگامان لەسەر دابخات”.