تیمێكى لێكۆلینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆلینەوە لە مالیكی گەیشتنە بەغدا

خواكوڕك
 
ئێستا تیمێكى لێكۆلینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق به‌ دواى مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵى و هۆكارى كه‌وتنى موسڵ و زیانگه‌یاندن به‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و كه‌رتى گشتى ده‌گه‌ڕێن و په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ مالیكى راده‌كێشرێت و تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌ دیارنه‌مانى بڕى ( 120) ملیار دۆلار له‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى 2014 و كه‌وتنى موسڵ و و دیارنه‌مانى (27) ملیار دۆلارى تر .
 
” عادل نورى ” وته‌بێژى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردو ڕِایگه‌یاند ” تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى هاتوونه‌ته‌ عێراق و پێكهاتوون له‌ كه‌سانى ئه‌مریكى و ئه‌وروپى ، به‌دواداچوون بۆ مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن ، كه‌یسى زۆر سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ئاماده‌ن بۆ دادگا ، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ له‌ عێراق كراون مالیكى و كه‌سانى تر كردویانن و پێویسته‌ بدرێنه‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تى “.
 
هاوكات ” عادل نورى ” ئه‌وه‌شى خستنه‌ ڕوو ڕاشیگه‌یاند ” مالیكى به‌ تۆمه‌تى دیارنه‌بوونى (120) ملیار دۆلار له‌ خه‌رجییه‌كانى بودجه‌ى ساڵى 2014 و كه‌وتنى موسڵ و زیانگه‌یاندن به‌ بڕى 30 ملیار دۆلار به‌ سوپاى عیراق له‌ جێهێشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى تۆمه‌تباره‌ “.
Back to top button