دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سۆران عومەر دەردەكات

خواكوڕك
بڕیاری دەستگیركردن بۆ (سۆران عومەر ) پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەردەچێت .
“سۆران عومەر ” ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسیوویەتی ” ئافەرین دادگای بێ ئیرادەو دارودەستەكەی ستەمكاری فەرمانی گرتنی پەرلەمانتار دەردەكەن لەسەر چی ؟ هیوادارم فەرمانی گرتنەكەیان جێبەجێ بكەن و دەستگیرمان بكەن “.
سۆران عومەرسەعید لەدایكبووی 12ی 12ی 1978 ئێستا سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستانەو ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری یە ، پێشتر ڕاوێژكاری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بووەو دواتر بەرپرسی ئاژانسی كۆمەڵنویز بووە و ئاخر جاریش بووتە بەرپرسی بەشی هەواڵی كەناڵی ئاسمانی پەیام .
دادگای تێهەڵچونەوەی پاریزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ” سۆران عومەر) پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەركردووە ، بەلام بە پێی مادەی 27 بڕگەی 1و2 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتار پارێزبەندییان هەیە و نابێت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بگیرێت .

Back to top button