لە پەرلەمانی عێراق نووسراوێك ئاراستەی بارزانی دەكرێت بزانن داوای چی دەكات
خواكوڕك
دوای دیاری كردنی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان, لە ئێستادا خەلكی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە پەرۆشەوە لە چاوەروانی گەیشتنن بەم رۆژە لەم چوار چێوەیە لە پەرلەمانی عێراقەوە نامەیەك بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەنێردرێت بۆ ئەوەی شەبەك بەشداری پێ بكرێت لە ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان.
بەپێی نوسراوێكی فەرمی لە پەرلەمانی عێراق، لە لایەن كوتلەی شەبەك بە ژمارە 62 لە 15/6/2017 دەرچووە و ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كراوە، كە كۆپیەكی نوسراوەكە دەست (خواكوڕك) كەوتووە، تێدا داواكراوە: “كوردانی شەبەكەكان بخرینە نێو لیستی بەشداربوانی ریفراندۆم”.
لە نوسراوەكەدا كە لە لایەن سالم شەبەك، نوێنەری كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراقی بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی ناردووە، تێدا ھاتووە: “داوا دەكەین رەزامەندی بفەرموون بۆ ئەوەی كوردانی شەبەك لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ناویان تۆمار بكرێت، بۆ ئەوەی شەڕەفی ئەوەیان پێ بدرێت لە راپرسی رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 بەشداری بكەن”.
كوردانی شەبەك، شوێنی نیشتەجێبوونیان لە سنووری پارێزگای موسڵە و لە 75 گوندی ئەو پارێزگایە بڵاوبونەتەوە، ئایینیان ئیسلامە و لەسەر مەزھەبی شیعەن.
بەپێی قسەی بەرپرسانی كوردانی شەبەك، لە دوای ھێرشەكانی داعش نزیكی 450 ھەزار كوردی شەبەك ئاوارە بوونە و دەیان كەسیشیان لە لایەن داعش كوژراون.