دانیشتوانی پرۆژەی نالی ستی هەڕەشەی دەركردنی ئیدارەی كۆمپانیای نالیا دەكەن

خواكوڕك
ئەمرۆ شەمە 17ی 6ی 2017 دانیشتوانی گوندی نالی سیتی گردبونەوەو ناڕەزایەتیان ئەنجامدا لە دژی ئەو كەموكوڕیانەی كە كۆمپانیای نالیای ( شاسوار عبدالواحید ) ئەنجامیان داوە و هەڕەشەی دەركردنی ئیدارەی كۆمپانیای نالیا دەكەن .
ساڵێك زیاترە پرۆژەی نیشتەجیبَوونی نالی سیتی لەلایەن كۆمپانیای نالیاوە تەواو بووە ، بەڵام دایشتوانەكەی كێشەی كەمی ئاویان هەیە و مانگانەیش پارەیەكی زۆریان لێ وەردەگیرێت و بێ ئاوو بێ كارەباو خزمەتگوزارین .

دانیشتوانی نالی ستی چەندین جار ئیدارەی كۆمپانیای نالی ستی یان ئاگادار كردووەتەوە لە كەموكوڕییەكان ، بەڵام تا هەنووكە نەچوون بە دەم داواكانیانەوە بۆ چارەسەركردنی كەمی ئاوو كارەباو نەبوونی دایەنگاو خویندنگاو بنكەی تەندروستی و ماركیت و چەندین خزمەتگوزاری تر ، لەكاتێكدا بۆ هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە پارەیان لێوەگیراوە .

Back to top button