سەعدی پیرە: پەرلەمانی كوردستان كارادەكەینەوە

خواكوڕك

دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی بریاری كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان دا, لە ئێستادا هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ كاراكردنەوەی پەڕلەمان وا بڕیارە بە بێ‌ پارتی و یەكێتی لێژنەیەك لە حزب ولایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتو گۆ كردن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت پەرلەمان هی تاكە حزبێك نیە و هەوڵەكانیان جدین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و بریاریشە شاندێك بەبێ بەشداری پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان سەردانی گۆران بكات و گۆرانیش دەڵێت سوورین لەسەر هەڵوێستەكەمان.

Back to top button