یەكێتی سزای هەتا هەتای بەرامبەر كورێكی تاڵەبانی دەركرد

خواكوڕك
 
ته‌یمور عه‌بدوڵڵا،  تاقانه‌ى ئه‌نفال، بریارى سزاى به‌ندكردنى هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌ركرا ئەمە لەكاتێكایە تەیموور پێشتر لەلایان تالەبانیەوە خراوەتە سەر ناسنامەی خۆی و كراوەتە كوڕی سێهەمی تاڵەبانی.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لە رۆژی 15ی ئابی 2016 دادگای تاوانەكانی كەركووك گەرمیان، بریاری سزای هەتا هەتای سەپاند بەسەر تەیمور جەلال تاڵبانی.
 
ئەو سزایەش بەتۆمەتی كوشتنی مفەوەز حمە نوری كە مفەوەزی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بووە، كە لە پێش ماڵەكەی كوژرا.
 
 
ته‌یمور عه‌بدوڵڵا، تاقانه‌ى ئه‌نفال، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توانیویه‌تى له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ئه‌نفال له‌ باشورى عێراق لەكاتى له‌چاڵ نانیان دا ده‌ربازی بێت و پاش گەرانەوەی لەلایان تاڵەبانیەوە خراوەتە سەر ناسنامەی خۆی و وەك كوری خۆی ناساند.
15820160219pm
ته‌یمور عه‌بدوڵڵا.. كە بە تاقانەی ئەنفاڵ ناسراوە..
Back to top button