ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی واژۆكردووه‌

خواكوڕك

یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ و یاریزانی ئێستای یانه‌ی چێڵسی (دیگۆ كۆیتای) ئیسپانی ئه‌ندجامداوه‌.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی له‌ هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاندوه‌” یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ كۆستای هێرشبەری یانەی چێڵسی كردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بە درێسی تیپەكەیان دەربكەوێت، چونكه‌ له‌ ئێستادا راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌ نیه‌ پشت به‌ كۆستا ببه‌ستێت و پێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ تۆ له‌ پلانی من نیت بۆ وه‌رزی داهاتوو.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو” كه‌ هەرچەندە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەهۆی سزاوە ناتوانێت هیچ یاریزانێكی نوێ بگوازێتەوە ریزەكانی ، بەڵام تیپەكە دەیەوێت بۆندەكە لەگەڵ كۆستا بەبڕی (26) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی واژۆ بكات و لە كانوونی دووەمی ساڵی (2018) واتە لە گواستنەوەی زستانە لەگەڵ كۆتایی هاتنی سزاكە بیگەرێنێتەوە تیپەكە”.

Back to top button