رۆناڵدۆ ریال جێده‌هێڵێت و ئه‌م یاریزانانه‌ دیاریكراون بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر بێزار كراوه‌ له‌ ئیسپانیا و تۆمه‌تباریش كراوه‌ به‌ نه‌دانی باج به‌ حكومه‌تی ئیسپانیا، له‌ ئیستایه‌ ریال مه‌درید بیر له‌ كڕینی چه‌ند یاریزانێك ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو شوێنگره‌وه‌ رۆناڵدۆ.

رۆژنامه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ئاشكراى كردووه‌” به‌گوێره‌ى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ى وه‌رزشى رۆناڵدۆ بریارى داوه‌ ریال مه‌درید جێبهێلێت به‌هۆى كێشه‌ى باج له‌سه‌ری، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بێزار بووه‌، بۆیه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌،ده‌سته‌ى كارگێرى ریال مه‌درید ناوى چه‌ند یاریزانێكى خستۆته‌ به‌رده‌م زێنه‌دین زێدانى راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان تاوه‌كو باشترینیان هه‌ڵبژێرێت، شوێنی كریسی پێ پڕبكاته‌وه‌.
ئه‌ویاریزانانه‌ى ریال مه‌درید پێشنارى كردوون بریتین له‌ هه‌ریه‌كه‌ (كیلیان مبابى ، رۆبه‌رت لیفاندۆفسكى ، باولۆ دیبالا) هه‌روه‌ها گرنگیه‌كى زۆر به‌یاریزانى فه‌ره‌نسى (عوسمان دیمبلى) ده‌دات ،ئه‌گه‌رچى به‌رشلۆنه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .

Back to top button