دۆناڵد ترامپ سوپاسی كچه كوردێك ده‌كات و پیرۆزبایی لێ ده‌كات
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی كچه قوتابیه‌كی كورد، له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی به پله‌ی نایاب ده‌رده‌چێت له ووڵاتی ئه‌مریكا، له رووی زمانیشه‌وه زمانێكی پاراوی هه‌یه و باش ده‌توانێت بنوسێت و قسه‌بكات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ سوپاسێكی تایبه‌تی ده‌كات.
قوتابی (ئایندە فکری حاجی) کچە کوردێکی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی سنووری پارێزگای ھەولێرە و ئێستا نیشتەجێی ئەمریكایە، دوای ئەوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی (High school) بە پلەی نایاب، ھەروەھا بەھۆی توانای دەربڕینی قسەکردنی لەسەر شێوە زمانی ئەمریکی، سوپاس و پێزانینی سەرۆكی ئەمریكای پێشكەشكرا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له بواره‌كانی تری ژیانیدا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” ئەمە لە کاتێکدایە پارساڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی بەوكچە كوردە بەخشیووە.