په‌لكی مۆز چاره‌سه‌ری سه‌ر ئێشه‌ ده‌كات

خواكوڕك

له‌ تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توێژه‌رانیبه‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه‌” ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ دانانی په‌لكی مۆز له‌سه‌ر نێوچه‌وانی مرۆڤدا ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رئێشه‌.

له‌م باره‌وه‌ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میل)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پزیشكێكی به‌ریتانی به‌ناوی (رۆب دیكس) له‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و راستییه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دانانی په‌لكی مۆز بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رئێشه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه‌ كه‌ په‌لكی مۆز رێژه‌یه‌كی زۆری له‌ مادده‌ی مه‌گنیسیۆم تێدایه‌ كه‌ ئمه‌ش واده‌كات دڵه‌ڕاوكێ لای مرۆڤ كه‌م بكاته‌وه‌ و سه‌رئێشه‌ چاره‌سه‌ربكات

Back to top button