حەیدەری عەبادی ئەمەشی بەدرۆ خستەوە

خواكوڕك 

سەعدی حەدسی گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئەو روونكردنەوەی كە لەمیدیاكانەوە بڵاو دەكرێتەوە لەبارەی ریفراندۆمی كوردستان بەناوی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەدرۆیەكی هەڵبەستراو و دوور لە راستی دەزانێت و دەلێت جگە لە گوتەبێژ و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی و مالپەری فەرمی هیچ بۆچوونێكی تر رای فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نیە”.

پاش ئەوەی لە میدیاكانی دژ بە كوردستان، لە رۆژنامەی النهار قسەیەكی سەرۆكوەزیرانی لەبارەی بارزانی لەرێگای فۆتۆشۆپ چەواشەكرابوو ئەمە دووەمین جاری لەسەر ناوی عەبادی هەوڵی هەڵوێستی تووند دەدرێت دژی كوردستان و ریفراندۆمی كوردستان لەو بارەیەوە گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەلێـ” ئەو راگەیێندراوەی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆنی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەناوی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە، سەعد حەدیسی  دەشلێـ “هەڵوێستی حكومەتی عێراق یان لە رێگەی لێدوانەكانی حەیدەر عەبادی ، سەركوەزیرانی عێراق، یان بەیاننامە فەرمییەكان، یان لە رێگەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، یان ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، یان لە رێگەی منەوە بەو پێیەی گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانم، بڵاودەکرێتەوە”.

هەروەها ئەو گوتەبێژی ئەوە بە رووداو رادەگەێنێت” هەر سەرچاوەیەك جگە لەو سەرچاوانەی ئاماژەم پێكردن هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەسەر هەر پرسێك دەرببڕێت، حكومەتی عێراق لێی بەرپرسیارنیيە و لەلای ئێمەوە دەرنەچووە و هەڵبەستراوە، ئەگەر هەیە هەندێك لایەن هەبن بۆ تێكەڵكردنی پرسەكان و شێواندنی رای گشتی كار لەسەر ئەو ئاراستەیە بكەن و سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان سەعد حەدیسی ، گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەشلێـ”پێشر رامانگەیاندووە و بەیاننامەیەكیشمان لەمبارەوە دەركردووە، جگە لەمە هیچ بەیاننامەیەكی دیكە لە ئەنجوومەنی وەزیران لەمبارەیەوە دەرنەكراوە، ئەوەی لەو راگەیێندراوەشدا هاتووە هەڵبەستراوە و حكومەتی عێراق بەرپرس نییە لێی”.

ئەمڕۆ یەكشەممە سایتی ئیلافی سعودی بەیاننامەیەكی بەناوی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە كە چەندین خاڵی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان و شەرعیەتی ئەنجامدانی و ئەو ناوچانەی ریفراندۆم دەیانگرێتەوە لەخۆگرتبوو، لەگەڵ ئەو پێشهاتانەی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمە دێنە پێشەوە كە بڕیارە لە ئەیلولی داهاتوو ئەنجامبدرێت، هەروەها تێیدا هاتبوو، یەکێک لەو پێشهاتانەی کە عەبادی بەنیازە بیگرێتەبەر ، سەندنەوەی وڵاتینامەی عێراقییە لە کوردی باشووری کوردستان ، کوردی نیشتەجێی پارێزگاکانی دیکەی عێراق و دەرەوەی عێراق بە کوردانی فەیلیشەوە.

Back to top button